کەسوکارى بەدوایدا دەگەرێن
گەنجێکى قەڵادزێ؛ پێرێ لە زیندان ئازاد بوو و لە دوێنێوە بێ سۆراغە
964+
وریا فەتاح
لە دوێنێوە، گەنجێکى تەمەن 32 ساڵ کە باوکى منداڵێکە بێ سۆراغە و هیچ هەواڵێکى نییە، کەسوکارەکەى بەدوایدا دەگەڕێن و داوا دەکەن هەرکەسێک بینیویەتى هەواڵیان پێ بدات.
گەنجەکە ناوى “رێباز خدر”، دانیشتووى قەڵادزێیە، بە وتەى عومەر عەباس کە زاواى ئەو گەنجەیە و بۆ 964 قسەى کردووە،” رێباز، دووساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئاسایشەوە لەسەر بیرى “توندڕەویى” دەستگیر کرابوو، پێرێ شەو ئازاد کراو لە سلێمانییەوە گەڕاندیانەوە بۆ قەڵادزێ”.
بەڵام دوێنێ دوا نیوەڕۆ لەگەڵ براکەى چووەتە لاى پزیشکى ددان و وتویەتى ددانم چاک دەکەم، بەڵام لەوکاتەوەى براکەى ئۆتۆمبێل رادەگرێت، رێباز دادەبەزێت و ئیتر هیچ هەواڵێکى نییە”.
وتیشى،” دواینجار رێباز، قەمسەڵەیەکى رەش و کابۆیەکى کۆماندۆى رەشى لەبەردابووە”.
داواش دەکات، هەرکەسێک زانیارى لەسەرى هەیە لە رێگەى ئەم دوو ژمارە تەلەفونە پەیوەندیان پێوە بکات.
07507667581
07702101854