بە سەرخۆشى کارەکەى کردووە
تۆمەتبارى شکاندنى کێلى گۆڕى کریستانەکان دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، ئەنجامدەرى شکاندنى کێلى گۆڕى کریستانەکانى شەقڵاوەى دەستگیرکرد و تۆمەتبار دان بەوەدا دەنێت کە لە ژێر کاریگەرى مادە کحولییەکان ئەو کارەى کردووە.
بەپێى راگەیەندراوى ڤیدیۆیى ئەنجومەنەکە، دواى ئەوەى لە 13ـى کانونى یەکەمى 2025، ژمارەیەک کێلى گۆڕى کریستانەکان لە شەقڵاوە شکێندران، دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، ئەنجامدەرى تاوانەکەیان دەستگیرکردووە کە کەسێکە بەناوى “حسێن سڵح”.
تۆمەتبار لە دانپێدانانەکانیدا دەڵێت کە لە ژێر کاریگەرى خواردنەوە کحولییەکان ئەو کارەى کردووە.
هەر ئەوەشنا و لە ساڵى 2022، هەمان تۆمەتبار مەرقەدێکى لە شارى هەولێر سووتاندووە و ئەنجومەنى ئاسایش لە راگەیەندراوەکەیدا روونى کردووەتەوە کە ئەوکات لەسەر ئەو کارە، سزاى دراوە و ماوەى سزاکەشى تەواو کردووە.