دیمەنێك لە ئاهەنگی شەوانی هەولێر بەبۆنەی سەری ساڵ لە ساڵی رابردوو، فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
شارەوانیی هەولێر
50 هونەرمەند بەشداریی فێستیڤاڵی هەولێر دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەوانیی هەولێر ئاشكرای كرد لە 20ی ئەم مانگە تا شەوی سەری ساڵ، شەوانە ئاهەنگ و بۆنەی جیاواز بەڕێوەدەچن و 50 هونەرمەندیش بەشداریی دەكەن.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردەوە، لە ئێوارەی 20ی ئەم مانگە فێستیڤاڵی هەولێر دەستپێدەكات و رۆژانە چەندین ئاهەنگ و پرۆگرامی جیاواز پێشكەش دەكرێن.
بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، 50 هونەرمەندی ناوداری كوردستان بەشداریی ئاهەنگەكان دەكەن، رۆژانەش 100 دیاری پێشكەش بە منداڵەكان دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی “مام نونو” بەرنامەی تایبەتی منداڵان پێشكەش دەكات.
“لە شەوی سەری ساڵیشدا یارییە ئاگرینەكان دەتەقێندرێن و كەشێكی ئاهەنگئامێز دروست دەكرێت”، شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.
شارەوانیی هەولێر لە ساڵانی پێشووشدا هەفتەئاهەنگ و فێستیڤاڵی بەبۆنەی سەری ساڵەوە رێكخستووە.