زۆرترینیان لە بەغدایە

لە عێراق لەهەر چوار حاڵەتی “هاوسەرگیری” جیابوونەوەیەک روودەدات

964+

فەرهاد حەسەن

پرۆسەی هاوسەرگیری لە عێراقدا چوار بەرامبەر جیابوونەوەی هاوسەرانە، بەپێی ئامارێکی نوێ لەهەر چوار حاڵەتی “هاوسەرگیری” جیابوونەوەیەک روودەدات.

ئاماری نوێی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق ئەو قسەیەی سەرەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە تەنیا لەماوەی مانگی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە 870 حاڵەتی هاوسەرگیری و نزیکەی 200 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە، کە کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری بۆ ئەم مانگە گەیشتووەتە 26 هەزار و 129 گرێبەست، لەکاتێکدا حاڵەتەکانی جیابوونەوە پێنج هەزار و 805 حاڵەت بووە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان”.

بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوە دێت، بەجۆرێک لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا (رەسافە) سێ هەزار 961 گرێبەستی هاوسەرگیری و  هەزار و 239 حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا (کەرخ)یش، دوو هەزار و 132 گرێبەستی هاوسەرگیری و 920 حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووەز

لە پارێزگای نەینەوا دوو هەزار و 819 گرێبەستی هاوسەرگیری و389 حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە.

رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق بە شێوەیەكی مەترس...

رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق بە شێوەیەكی مەترسیدارە

توێژینەوەیەک؛ %65ی حاڵەتەکانی جیابوونەوە خوار 25 ساڵن

توێژینەوەیەک؛ %65ی حاڵەتەکانی جیابوونەوە خوار 25 ساڵن

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: رۆژانە 196 هاوسەر لێکجیا...

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: رۆژانە 196 هاوسەر لێکجیادەبنەوە