دیمەنی کەشتییەکی نەوت هەڵگر و بەندەرێکی گواستنەوەی نەوت.وێنە.وەزارەتی نەوتی عێراق
بەرزبوونەوەیەکی نوێیە
عێراق نزیکەی 435 هەزار بەرمیلی نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ، زیادبوونی بڕی هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ ئەمریکا راگەیاند و دەڵێ، گەیشتووە بە نزیکەی 435 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئەمڕۆ دووشەممە عەلی شەتری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ بە پێگەی فەڕمی حکومەتی عێراقی وتووە، ئەو زیادبوونەی لە هەفتەی رابردوودا لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا تۆمارکراوە، رەنگدانەوەی گۆڕانکارییە لە سیاسەتی بەبازاڕکردنی نەوت.
تەرخانکردنی مانگانەی نەوتی خاوی عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، هێشتا لە خوار سەقفی گرێبەستەوەیە، شەتری دەڵێ، بەهۆی ئەو بڕە سنووردارەیە کە لەبەردەستدایە بۆ هەناردەکردن.
شەتری باسی لەوەکردوووە، عێراق بەپێی سیاسەتی پەسەندکراوی بەبازاڕکردنی نەوتی خاو، نەوت بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دابیندەکات و دڵنیایش دەدەن لە سەقامگیری و بەردەوامیی هەناردەکردن.
مانگی شەشی ئەمساڵ، یەکەم زیادبوونی هەناردە دەستی پێکرد، کاتێک عێراق رۆژانەی هەناردەی گەیاند بە 235 هەزار بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا هەفتەکانى پێشووتر رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە کردبوو.