دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیاندا...
نیوەى دانیشتوان وەریانگرتووە
زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە؛ سلێمانی لە پێشە و زاخۆ لە کۆتایی ریزبەندییەکەدایە
964+
وریا فەتاح
بەپێی داتاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تاوەکو رۆژی 16ـی ئەم مانگە، دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستانی 2025-2026 لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا رێژەی دابەشکردن لە سلێمانی و سۆران گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، لەکاتێکدا دهۆک و زاخۆ کەمترین رێژەیان وەرگرتووە.
بەپێی ئامارەکە، کۆی گشتی ئەو نەوتەی تا ئێستا دابەشکراوە بریتییە لە 120,294,200 لیتر، کە بەسەر 601,471 خێزاندا دابەشکراوە، ئەمەش دەکاتە نزیکەی نیوەی ئەو خێزانانەی کە مافی وەرگرتنی نەوتیان هەیە
.
وردەکاریی دابەشکردنەکە بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمجۆرەیە:
یەکەم: پارێزگای سلێمانی (پێشەنگە)
سلێمانی زۆرترین بڕی نەوتی بەسەردا دابەشکراوە و نزیکە لە تەواوبوون.
رێژەی دابەشکردن: 93%
ژمارەی ئەو خێزانانەی وەریانگرتووە: 245,945 خێزان.
بڕی نەوتی دابەشکراو: 49,189,000 لیتر.
تەنیا 19,025 خێزان ماون نەوت وەربگرن.
دووەم: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
رێژەی دابەشکردن: 92%
ژمارەی ئەو خێزانانەی وەریانگرتووە: 81,452 خێزان.
تەنیا 7,061 خێزان ماون نەوت وەربگرن.
سێیەم: پارێزگای هەڵەبجە
رێژەی دابەشکردن: 85.5%
ژمارەی ئەو خێزانانەی وەریانگرتووە: 26,195 خێزان.
چوارەم: پارێزگای هەولێر
لە هەولێر پرۆسەکە بەهێواشی بەڕێوەدەچێت و هێشتا نەگەیشتووەتە نیوە.
رێژەی دابەشکردن: 38%
ژمارەی ئەو خێزانانەی وەریانگرتووە: 157,680 خێزان.
ژمارەی ئەو خێزانانەی ماویانە: 257,360 خێزان (زۆرترین ژمارەی ماوە لەسەر ئاستی هەرێم).
پێنجەم: پارێزگای دهۆک
رێژەی دابەشکردن: 35%
ژمارەی ئەو خێزانانەی وەریانگرتووە: 78,656 خێزان.
بڕی نەوتی دابەشکراو: 15,731,200 لیتر.
شەشەم: ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (کەمترینە)
رێژەی دابەشکردن: 18%
ژمارەی ئەو خێزانانەی وەریانگرتووە: 11,543 خێزان.
هێشتا 53,457 خێزان لە زاخۆ نەوتیان وەرنەگرتووە.
کۆی گشتی و کۆگا:
حکومەتی هەرێم بۆ ئەم وەرزە پێویستی بە 217,944,600 لیتر نەوت هەیە، تا ئێستا بڕی 129,993,687 لیتر نەوت هاتووە یان دابینکراوە. لە ئێستادا بڕی 9,699,487 لیتر نەوت لە کۆگاکاندا ماوەتەوە و هێشتا دابەشنەکراوە.
بەگشتی لە سەرانسەری هەرێمدا، هێشتا 488,252 خێزان ماون نەوتی سپی وەربگرن.