دەستپێکردنەوەى گەشتەکان بە نادیارى ماوەتەوە

لەدواى وەستانى گەشتەکان هیچ فڕۆکەیەک نەهاتووەتە ئاسمانى هەولێر

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر رایگەیاند، تائێستا دیار نییە کەى گەشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر دەستپێدەکاتەوە، دەشڵێت: هیچ زانیارییەکمان نییە لە دواى وەستانى گەشتەکان فڕۆکە هاتبێتە ئاسمانى هەولێر و گەڕابێتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،”بەهۆى تەمومژەوە، جارێ دیار نییە کەى گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە”.

لە بارەى ئەوەى ئایا شەوى رابردوو هیچ فڕۆکەیەک هاتووە بۆ ئاسمانى هەولێر و نەیتوانی بێت بنیشێتەوە، ئەحمەد هۆشیار وتى،”زانیاریمان نییە، هیچ شتێکى لەو شێوەیە نەبووە”.

ئایا دەسەڵاتى نیشتنەوەى فڕۆکە لە دەسەڵاتى کێ دایە؟

لە وەڵامى ئەو پرسیارەى کە ئایا لە کاتى هاتنى فڕۆکەیەک بۆ ئاسمانى هەولێر، دەسەڵاتى نیشتنەوەى فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەیەکى دیکەى عێراق لە دەسەڵاتى کێ دایە؟، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر وتى،”لە دەسەڵاتى فڕۆکەوانەکەدایە، کە ئایا دەگەڕێتەوە یان فڕۆکەخانەیەکى دیکە لە عێراق هەڵدەبژێرێت بۆ نیشتنەوە”.

لە شەوى رابردووەوە، بەهۆى تەموومژەوە، گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، وەستاون.

فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی بە وەستاوی ماوەتەوە و هی س...

فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی بە وەستاوی ماوەتەوە و هی سلێمانیش ئاساییە