لە پارێزگاى موسەننا

تەمومژ بۆ ماوەى سێ رۆژ دەوام بۆ کاتژمێر 9ـى بەیانى دوادەخات

964+

وریا فەتاح

پارێزگاری موسەننا بڕیاریدا دەوامی بەیانیان لە سەرجەم دامەزراوە حکومی و پەروەردەییەکانی پارێزگاکە بۆ کاتژمێر 9ـی بەیانی دوا بخات، بڕیارەکەش بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری موسەننا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و پێشبینی دروستبوونی تەمێکی چڕ لە رۆژانی داهاتوودا، هەروەها لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان، گۆڕانکاری لە کاتی دەوامدا کراوە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، دواخستنی دەوام لە ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی کانونی یەکەمەوە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 18ـی کانونی یەکەم بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى دوو رۆژە لە بەشێکى شارەکانى کوردستانیش تەمێکى چڕ ئاسمانى داپۆشیوە، بەتایبەت ئەمڕۆ سێشەممە لە شارى هەولێر تەمێکى چڕ هەیە و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکان وەستاون، بەڵام هیچ گۆڕانگارییەک لە خشتەى و کاتى رۆژانەى دەوامى فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران نەکراوە.

تەمێکى چڕ هەولێرى داپۆشیوە

تەمێکى چڕ هەولێرى داپۆشیوە