بانگهێشتی فێستیڤاڵی فەجر كرا

شانۆیی “شەوێكی لەبیرنەكراو” لە تاران بە كوردی پێشكەش دەكرێت

964+

چاوان خەلیل

شانۆیی “شەوێكی لەبیرنەكراو” كە لە فێستیڤاڵی شانۆی سەقز نمایشی خۆی كرد و سەرنجی ئامادەبووان و چاودێرانی هونەری راكێشا، لە لایەن رێكخەرانی فێستیڤاڵی هونەریی فەجر بانگهێشتكرا و لە تاران نمایش دەكرێت.

شانۆییەكە كە لە هەڵەبجەش 22 رۆژ نمایشی كرد، لە شاری سەقزیش دوو جار نمایش كرا و لە مانگی دووی داهاتووش لە فێستیڤاڵی فەجر هەر بە كوردی نمایش دەكرێت.

بەرهەمەكە لە نووسینی ئێریەڵ دۆرفمەن و لە لایەن فاروق هۆمەر وەرگێڕدراوە، هەروەها خەڵات نەوزاد كاری داڕشتنەوە و دەرهێنانی بۆ كردووە و چوار ئەكتەریش رۆڵی تێدا دەگێڕن.

پوتیڤار لە 964 رەخنە لە فێستیڤاڵى شانۆى شەقام دەگرێت

پوتیڤار لە 964 رەخنە لە فێستیڤاڵى شانۆى شەقام دەگرێت