درۆن و كامێرای حەراری بەكار دەهێنن

پۆلیسی وزەی عێراق: بەقاچاخبردنی نەوتمان نەهێشتووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایانگەیاند، قاچاخچیەتی سەر بۆرییە نەوتەكانیان بە رێژەی 98% کەمکردووەتەوە، ئاشكراشیان كرد زیاتر لە 27 ملیۆن لیتر بەرهەمی نەوتییان دەستبەسەردا گرتووە و گەڕێنراونەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی وزە، زافر ئەلحوسێنی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە لە 1.1.2025 تا ئەمڕۆ 15.12.2025 بە جۆرێكە، دەستیان بەسەر 995 ئۆتۆمبێلدا گرتووە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی 58 شوێنی قاچاخ، بڕی ئەو بەرهەمە نەوتیانەی دەستیان بەسەردا گیراوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ دەوڵەت بریتییە لە 27 ملیۆن و 286,525 لیتر، جگە لەوەی هەزار و 182 كەس بەهۆی قاچاخچیەتی دەستگیركراون، هەروەها شەش بەنزینخانەش بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پرسی قاچاخچیەتی بە رێژەی 98% چارەسەر کراوە، پێشێلکارییەکانی بۆرییەکانی نەوتیش رێژەی سەدا سفری هەیە و هیچی نەهێڵدراوە.

پۆلیسی وزە دەڵێن، تەکنۆلۆجیای مۆدێرن خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ چاودێریکردنی بۆری نەوت و دامەزراوە و کێڵگەکان لە رێگەی کامێرای گەرمی و هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)”.

سودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لەبا...

سودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لەبارەی قاچاخچێتی نەوتی عێراق دەدات