مامی ئاڤێستا:

“ئیدی چاوەڕوانی نەما و ئاڤێستا گۆڕی هەیە”

964+

ئاکام غەفور – سۆران

هەرچەندە هێشتا ئەنجامی کۆتایی پشکنینی DNA  تەرمی ئاڤێستا دەرنەچووە، بەڵام خێزانەکەی لەرێگەی نیشانەکانی وەک کراسە سوورەکەی، پانتۆڵە رەشەکەی و ملوانکە زێڕەکەیەوە تەرمەکەیان ناسیوەتەوە، مامیشی دەڵێت، هەموو سامپڵەکان وەرگیراون و چاوەڕێی پزیشکی دادوەری دەکەن، بەڵام وەک خێزانەکەی دڵنیایی تەواویان هەیە کە ئەوە تەرمی ئاڤێستایە.

سەید فەخرەدین، مامی ئاڤێستا لە کاتی بەخاکسپاردنی ئەو تەرمەی کە گومان دەکرێت هی ئاڤێستا بێت، قسەی بۆ  964 کرد و وتی: “بەپێی جلوبەرگ و ملوانکەکەی، %100 دڵنیاین ئەمە تەرمی ئاڤێستایە.”

وتیشی، “ئیتر تەواو چاوەڕوانی نەما، لە جیاتی ئەوەی لەسەر رووبار بین و لەدوای بگەڕێین، ئێستا دەزانین گۆڕێکی هەیە و سەردانی دەکەین.”

ئەمڕۆ دووشەممە، دوای نۆ مانگ لە ونبوونی، تەرمێک کە گومان دەکرێت هی ئاڤێستا بێت بە خاک سپێردرا، بەمەش کۆتایی بە چاوەڕوانییەکی درێژخایەنی خێزانەکەی هات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بەرەو بارزان بەڕێکرا

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بەرەو بارزان بەڕێکرا