مەرگ نەیتوانی رێ لەم باوەشە بگرێت
بە AI باوکە کۆچکردووەکەی هێنایەوە ئاهەنگی دەرچوونەکەی
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
دوین محەمەد خوێندکارێکی زانکۆی کۆیەیە و بۆ بە AI باوکە کۆچکردووەکەی هێنایەوە ئاهەنگی دەرچوونەکەی.
دوین وێنەیەکی خۆی و باوکی کە یەکتریان لە ئامێز گرتووە خستووەتە سەر کڵاوی دەرچوونەکەی، بۆ قسەی بۆ 964 کردو و وتی، من تەمەنم پێنچ ساڵ بوو کە باوکم لەدەست دا، ئەمڕۆ کە ئاهەنگی دەرچوونمه لەبیرم نەکرد و حەزم دەکرد لەم رۆژە لەگەڵم بووایە، هەرچەندە دایکێکی میهرەبانم هەیە بەڵام کەس ناتوانێ شوێنی باوک پڕبکاتەوە.
وتیشی، هەست دەکەم ئەم کارەم وایکرد هەست بکەم باوکم لەگەڵمە و هەستی بێ باوکیمی پڕکردەوە، هاوڕێکانم کاتێک دەبینن لەم رۆژە وێنەکەی باوکم لەسەر سەرم داناوە دڵیان پڕدەبێت بۆم بە تایبەت ئەوانەی باوکیان نەماوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر