"لە داهاتوویەکی نزیکدا درۆن بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بەکاردێت"

خولێکی راهێنان بۆ 35 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

خولێکی راهێنان بۆ 35 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بە هەماهەنگی دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوەدەچێت، ئامانجی خولەکە بەرەوپێشبردنی کەرتی پۆلیسە.

هێمن میرانی بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “خولەکە بەناوی سەرکردایەتیکردنی ستراتیجی مۆدێرن لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایەنێت”.

“یەکێک لە را‌هێنەرەکان هەڵوەستەی لەسەر ئەوە کرد کە دوو مۆدێلی پۆلیسیکردن هەیە، مۆدێلی یەکەم بە سەربازیکراوی پۆلیسییە کە لە سیستمی تۆتالیتاری و دیکتاتۆریدا هەیە و مۆدێلی دووەم، جۆرێک لە پۆلیسیکردنە کە هاوڵاتی سەنتەری کارەکانە و مۆدێلی ئاراستەکراوی خزمەتکردنە کە هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەو مۆدێلەی دووەم دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، درۆنیان کڕیوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە بینا بەرزەکان و لە داهاتوویەکی نزیکدا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە بەکاردەهێنرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە رووداوێکی ئاگر کوژاندنەوە ئەفسەرێک گیانی لە دەستدا

لە رووداوێکی ئاگر کوژاندنەوە ئەفسەرێک گیانی لە دەستدا