چاوەڕێی حكومەت و خێرخوازانن

سەنگاوییەكانی چەمچەماڵ داوای هاوكاری دەكەن و زیانی زۆریان بەركەوتووە

964+

سیروان خورشید – چەمچەماڵ

ئەو گرووپە میدیاكارەی قەزای خورماتوو، كە هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكارییان بۆ خەڵكی چەمچەماڵ كۆكردبووەوە، ئەم ئێوارەیە كۆمەكەیان گەیاند و بەسەر هاوڵاتیانی ئەوێ دابەشیان كرد.

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكی سەنگاوییەكان لە چەمچەماڵ گلەییان هەیە و دەڵێن هاوكارییان بكرێ، چونكە هێشتا بەپێی پێویست هاوكاریی نەكراون.

خەڵكی گەڕەكی سەنگاوییەكان هێشتا لە بارەی ناخۆشی كاریگەرییەكانی لافاوەكەدان و چاوەڕێن دەستی حكومەتی هەرێم و خێرخوازانیان پێبگات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاوکارییەکانی خورماتوو گەیەندرانە قەزای چەمچەماڵ

هاوکارییەکانی خورماتوو گەیەندرانە قەزای چەمچەماڵ