بۆری بۆ ئاوەڕۆکان دانراوە
رێگای گوندەکانی قەرەهەنجیر چاک دەکرێنەوە
964+
ژێوار خدر
لەگەڵ دەرکەوتنی گزنگی خۆردا، تیمە خزمەتگوزارییەکانی کەرکوک دەستیان بە هەڵمەتێک کرد بۆ نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی ئەو رێگایانەی ناحیەی قەرەهەنجیر کە بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە پچڕابوون و زیانیان بەرکەوتبوو.
بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای کەرکوک، تیمەکان جۆرەها بۆریی پێویستیان بۆ گوندی “شێخ جیری” دابین کردووە تا ئاوەڕۆ و پردی پەڕینەوەکانی پێ چاک بکەنەوە، ئامانجیش لێی بەستنەوەی ناوچە دابڕاوەکانە بە رێگا سەرەکییەکانی هەردوو ناحیەی قەرەهەنجیر و لەیلان.
هەڵمەتەکە بە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان و تیمە هونەرییەکان بەڕێوەدەچێت، تا هەرچی زووە هاتوچۆی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە و ئەو ئاستەنگانەی بۆ هاوڵاتییان دروستبوون، نەمێنن.