زێڕ کەمێک گران بوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
بزانە عەیارە 21 بەچەندە؟
زێڕ کەمێک گران بوو؛ هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دیناری چووەسەر
964+
شۆڕش قادری
زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان کەمێک گران بوو و بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک 5 هەزار دیناری چووەسەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14.12.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4299 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزاری دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە 855 هەزار دینار بوو.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 900 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 738 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.