دیمەنی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ وێنە:964
چەمچەماڵ داوای هاوکاری دەکات
هەژماری بانکی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرایەوە
964+
ژێوار خدر
دوای ئەو زیانە گەورەیەی بەهۆی لافاوەوە بەر سنووری چەمچەماڵ کەوت، کۆمسیۆنی فریاگوزاریی قەزاکە داوای بەهاناوەچوون دەکات و بۆ ئاسانکاریی گەیاندنی کۆمەکیش، هەژمارێکی بانکیی راگەیاند.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی شارەکە، هەژمارێکی بانکیی لە رێگەی “FIB”ـەوە کردووەتەوە کە لەسەر ژمارە مۆبایلی 07701594561 تۆمار کراوە.
قایمقامیەت داوا لە کۆمپانیاکان، بازرگانان و هاوڵاتییان دەکات، هەرکەسێک دەیەوێت هاوکاریی خەڵکە لێقەوماوەکەی چەمچەماڵ بکات و بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، دەتوانێت لە رێگەی ئەو ژمارەیەوە پارە و کۆمەکەکانیان بنێرن.
رۆژی سێشەممە 9.12.2025، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لافاو ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەڵام قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش زۆرترین پشکی زیانەکانیان بەرکەوت، بەجۆرێک هەر لەو قەزایە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 12ـی دیکەش بریندار بوون، جگە لەوەی زیانێکی زۆری ماددی بەر خانوو و رێگەوبانەکانی سنوورەکە کەوتووە.