"ئەمساڵ فەرقی هەیە"
ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی میلادی دەستیپێکردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی میلادی لە زۆربەی شوێنەکانی کوردستان دەستیپێکردووە و دوکاندارێکی هەولێرێش دەڵێ، ئەمساڵ لەگەڵ هەموو ساڵەکانی دیکە فەرقی هەیە.
گەیلان ئیسماعیل دوکاندارە لەناو بازاڕی شیخەڵا، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، ئەمساڵ جیا لە گەڕەکی عەنکاوە کە مەسیحینشینن و گرنگییەکەی زۆر بە ساڵی نوێ دەدەن، شوێنەکانی دیکەش رازێندراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا قوتابخانەکان و باخچەی ساوایان و ماڵەکانیش ئامادەکاری تەواویان کردووە.
“ئەمساڵ هەوڵێر زۆر جوان رازێندراوەتەوە و نارێم وەکی لۆس ئەنجلۆس بەس جیاوازە”، گەیلان ئیسماعیل وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ زیاتر دار و لایتینگ و ورچیش بۆ ماڵەکان خواستیان لەسەرە، بابە نوێڵەکانیش سەردانیان دەکەن و دیاری جۆراوجۆر بۆ منداڵانی بێ باوک دەبەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری