بەربەستەکانی لافاو لە سەیدخەلیل چاک دەکرێنەوە – وێنە؛ ئیدارەی گەرمیان
سووتەمەنی بۆ ئامێرەکان دابینکراوە
بەربەستەکانی لافاو لە سەیدخەلیل چاک دەکرێنەوە؛ بە لافاو داڕمابوون
964+
شۆڕش قادری
کارکردن لە چاککردنەوەی بەربەستەکانی لافاو لە سەیدخەلیل بەردەوامە کە بەهۆی بارانبارین و لافاوەکەی هەفتەی رابردوو داڕمابوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی ئیدارەی گەرمیان، بە شۆفڵ و حەفارەی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان، کە ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی بودجەیەکی تایبەتەوە سوتەمەنی بۆ دابینکردوون، بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای کەلار کارکردن لە چاککردنەوەی بەربەستی لافاوی سەید خەلیل بەردەوامە.
بەربەستی لافاوی سەید خەلیل لەماوەی ساڵانی رابردوودا دروستکراوە و لە لافاوەکەی هەفتەی رابردوودا لەچەند لایەکەوە تێکشکا و زیانی بەرکەوت، لەئێستا لەرێگەی تیمی هاوبەشی ئەو دامودەزگایانەوە کە ناوبراون چاک دەکرێتەوە.