هەڵمەتەکە کۆتایی هات
964 هەزاران کتێبی بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ کۆکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
964 هەڵمەتەکەی بۆ کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ کۆتایی پێهێنا و ژمارەیەکی زۆری نووسەران و رۆشنبیران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەدەم بانگەوازی هەڵمەتەکە هاتن و کتێبیان بەخشی.
لە هەڵمەتەکە هەزاران کتێب کۆکراونەتەوە و بەم زووانەش کۆکراوەی تەواوی کتێبەکان دەگەیەندرێنت چەمچەماڵ و بە فەرمیش پێسکەشی کتێبخانەکەی دەکرێت.