لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی تایبەتی بۆ خەڵكی چەمچەماڵ دەكرد
964+
فەرهاد حەسەن
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانسیتی حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 كە خوێندكارانی پارالێل و ئێواران دەگرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمشەو ئەو نووسراوەی وەزیری خوێندنی باڵای بڵاوکردەوە کە بڕیارەکەی لەسەر ئام لێخۆشبوونە داوەو ئاماژەی بەوە کردووە، لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سروشتیەدا، بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا بە: لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خوێندكارانە دەگرێتەوە کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026.
بەبڕیارەکە، پێویستە خوێندکاران بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتوە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.
بههۆی لافاوهكهی رۆژە 9.12.2025 ی قهزای چهمچهماڵ زیانی زۆری مادیی بهر هاوڵاتیان كهوت، بهجۆرێك دوو هاوڵاتی گیانیان لهدهستدا و ژمارهیهكی دیكهش برینداربوون، جگه لهوهش بهپێی خهمڵاندنه سهرهتاییهكانیش زیانه ماددیهكان به 14 ملیار دینار دیاریكراون.