نەوتی سپی ماڵان لە دەربەندیخان
حکومی
سبەینێ لە دەربەندیخان نەوت دابەش دەکرێت
964+
توانا نەقی
لە سبەینێوە وەجبەیەکی دیکەی نەوتی سپی حکومی بەسەر ماڵاندا لە دەربەندیخان دابەش دەکرێت و ئەوانەشی کارتیان وەرنەگرتووەتەوە هەر سبەینێ دەتوانن وەریگرن.
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لیژنەی سوتەمەنی، هاوڵاتیانی سنووری قەزاکەیان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14.12.2025دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان.
ئاماژە بەوەشکراوە، نەوتەکە لەم دوو جێگەیە دابەش دەکرێت (نزیک تێرمێناڵیی دەربەندیخان و ناوچەی پیشەسازی)
ئەو هاوڵاتیانەی پسوڵەی نەوتەکەیان وەرنەگرتووەتەوە دەتوانن سبەی لەبەشی خۆراک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان پسوڵەکەیان وەربگرنەوە.