دیمهنێكی قهزاى حاجیاوا
كەشوهەوای كوردستان
ئەمڕۆش باران و بەفر دەبارێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشناسیی كوردستان پێشبینیی كردووە ئەمڕۆش باران بە ئاستی جیاواز بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 13.12.2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، پێشبینییش دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی شەودا کۆتایی بێت.
هەروەها داتای ئەوەیان داوە، خێرایى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت بە خێرایی 10-12 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا،
ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژهەڵات دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە پێشبینیی كراوە:
هەولێر: 12
سلێمانی: 10
دهۆک: 11
زاخۆ: 12
کەرکوک: 13
هەڵەبجە: 16
سۆران: 8
ئاکرێ: 12
ئامێدی: 9
گەرمیان: 16