تیمەکانی ژینگەپارێزی بارزان ژێرگڵیان کرد

نێریەکێوییەک بەهۆی لافاوەوە خنکا و لەسەر شاخەبەردێک گیرسایەوە

964+

شۆڕش قادری

تیمەکانی ژینگەپارێزی بارزان، نێریە کێویەکیان لەناوەڕاستی رووباری زراران دەرهێنایەوە کە بەهۆی لافاوەوە خنکابوو و لەسەر شاخەبەردێک گیرسابووەوە.

بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان گرتەڤیدیۆی دەرهێنانەوەی ئەو نێریە کێویەی لە پەیجەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئاگادارکراینەوە نێریەکی کێوی لەسەر بەردێکی گەورە و لە ناوەڕاستی رووباری زراران بەمردوویی بەجێماوە کە بەهۆی بەرزی و نزمی ئاستی رووبار و لەکاتی بارانباریندا لەوێ بەجێمابوو، ئەمەش دەکرێت قوربانیەکی بەرزبوونەوەی ئاستی رووبار بێت لەکاتی بارانبارین”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان، نێریەکێویەکەیان لە ناو رووبارەکە دەرهێناوە و بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆس بەهۆی لاشەکەی، لە شوێنێکی پارێزراو ژێرگڵیان کردووە.

له‌ شێروان مه‌زن هەڵۆیەکی زێڕین و رێوییەک بە مردوویی ...

له‌ شێروان مه‌زن هەڵۆیەکی زێڕین و رێوییەک بە مردوویی دۆزرانەوە

پێشمەرگە ژینگەپارێزەکان فێری پاراستنی ئاژەڵە کێوییەک...

پێشمەرگە ژینگەپارێزەکان فێری پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان دەکرێن