تەمەنی نزیکەی 60 ساڵ بوو

لافاو دار تووە بەتەمەنەکەی چەمی ئاوەسپی برد و ئاسەواری نەهێشت

964+

فەرهاد حەسەن

لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو یەکێک لە دارە بەتەمەنەکانی لە چەمی ئاوەسپی لە سنووری ناحیەی سەنگاو برد و بە پێی ئەو دیمەنانەش کە لەدوای لافاوەکەوە بڵاوکراونەتەوە هیچ ئاسەوارێکی دارەکە لەو شوێنە نەماوە.

دارە بەتەمەنەکە لە جۆری “توو” تەمەنی نزیکەی 60 ساڵ بووم بە داری کەڵەکەناو ناسرابوو لەگوندی فەقێ مستەفا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لافاوی ئاوەسپی بردوویەتی.

وەک لە دیمەنێکی پێشتری دەردەکەوێت دارەکە بەهۆی زۆری تەمەنییەوە قەدێکی گەورە و ئەستووری هەیە، هاوینان خەڵک زۆر رووی تێدەکرد، سەیرانگایەکی پاک وسروشتی بوو لەسەرچەمی ئاوەسپی، دارەخزمەتێکی زۆری بە خەڵکی گوندی فەقێ مستەفا و گوندەکانی دیکە کردووە و یادگاری زۆریان لەگەڵدا هەبووە.

هەموو ئەو زانیاریانەی سەرەوە، لەلایەن سەعید ئیسماعیل، خەڵکی گوندی فەقێ مستەفا بە 964 دراوە.

کێشەی بەنداوی ئاوەسپی لە گەرمیان چارەسەرکرا

کێشەی بەنداوی ئاوەسپی لە گەرمیان چارەسەرکرا