دەیانەوێت جیاواز بن
برنجە شینەکە هاتە هەولێر و چێشتخانەکە دەڵێت تامەکەشی تایبەتە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە هەولێر چێشتخانەیەكی تایبەت خۆی وەکو دەریا رازاندووەتەوە و برنجێکی شینیش پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات، خاوەنەکەشی دەڵێتک هەر برنجەکە نا، بەڵکو هەر شتێک لەناو دەریادا هەبێت وەرە لێرە خۆت بیبینە و دەستی لێبدە.
ئارام شەریف، خاوەنی چیشتخانەی ئۆشیانۆ بە 964 وت، ئەو برنجە شینەی ئامادەی دەکەن زۆر تایبەت و تەندروستە چونکە دەڵێت بە گژوگیایی جیاواز رەنگەكەیان گۆڕیوە تامێکی تایبەتیشی هەیە.
وتیشی “لە كوردستان یەكەم كەسین برنجی شین ئامادە بكەین ودەمانەوێت جیاواز بین”.
ئەو كەلوپەلانەی چێشتخانەکەی پێ رازاوەتەوە هەموی دەریایین، ئارام دەڵێت “هەموویان راستەقینەن بەڵام وشكمان كردوونەتەوە و سەردانیكارانیش دەتوانن بێین لە نزیكەوە بیبنن و دەستی لێبدەن” .
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن