بەپێی مەرج و رێنماییەكان
له ههڵهبجه پێدانی تابلۆی ماتۆڕسكێل دەستپێدەكات
964+
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە، دەست بە پێدانی تابلۆی ماتۆڕسكێلەکان دەکەن ئەوەش بەپێی مەرج و رێنماییەكان بەڕێوەدەچێت.
بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویكردووەتەوە، لە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 14.12.2025 پێدانی تابلۆی ماتۆڕسكێل بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان دەستپێدەكات.
ئەوەش روونكراوەتەوە، هەرشۆفێرێك خوازیاری تۆماركردنی ماتۆڕسكێلەكەیەتی دەتوانێت سەردانیان بكات بۆ تۆماكردنی ماتۆڕسكیلەكەی و پێدانی تابلۆ پێی.