لە شارهزوور
سبەینێ نەوت بهسهر ئهو هاوڵاتیانه دابهش دهكرێت كه پێشتر وهریان نهگرتووه
964+
فارهاد حەسەن
بڕیارە سبەینێ شەممە، لە شارەزوور نەوتی سپی بەسەر ئەو ماڵانە دابەش بکرێت کە پێشتر وەریان نەگرتوووە و قایمقامیەتی شارۆچکەکەش هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەتی شارەزوور، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە کراوەتەوە كە لەماوەی رابردوو بە هەرهۆكارێك بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە یاخود کارتی نوێیان وەرگرتوە، سبەینێ شەممە، بڕە نەوتی تری پێویست دەگاتە شارەزوور و لەم شوێنانە تەنكەر دەوەستێت و دابەش
دەکرێت.
لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی شارەزوور ناوی شوێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لەم جێگەیانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:
– بەردەم مزگەوتی بەرێز مامۆستا مەلادارا
– لای مزگەوتی قازی محەمەد
– لای قوتابخانەی شارەزوور
– تەنیشت تەنکی ئاوەکە