لۆگۆی سیستمی بانکیی هەژماری من
وردەکاری و مەرجەکان
کەمئەندامانی دەربەندیخان دەچنە سەر “هەژماری من”
964+
ژێوار خدر
پرۆسەی دروستکردنی “هەژماری من” بۆ کەمئەندامانی دەربەندیخان دەستیپێکرد و دەبێت فۆرمی تایبەت پڕبکەنەوە، بەڵام شوێنی سەردانیکردنیان بەپێی بڕی مووچەکەیان دابەشکراوە بۆ دوو شوێنی جیاواز.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەربەندیخان رایگەیاند، بە جۆرێک ئەو کەمئەندامانەی موچەکەیان 150 هەزار دینارە، دەبێت بچنە خودی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەڵام ئەوانەی مووچەی 100 هەزار دینار وەردەگرن، دەبێت راستەوخۆ سەردانی بانکی دەربەندیخان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان، پێویستە کارتی نیشتمانی و زانیاری و دوو وێنە و کۆدی (UPN) ئامادە بێت، ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە یان کەمئەندامیی ئەقڵییان هەیە، مەرجە سەرپەرشتیارێک بە بریکارنامەی فەرمی (وەکالەت) یان بەڵگەی (قیمومە – حوجە)ـەوە لەگەڵیان ئامادە بێت.