کەمپینیان راگەیاند
رۆژنامەوان و چالاکوانەکانی خورماتوو خەمی چەمچەماڵیانە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانی قەزای خورماتوو لەرێگەی کەمپینێکیانەوە کۆمەک وهاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ کۆدەکەنەوەم خەڵکیش دەچن، پارە، خواردەمەنی و کەلوپەل پیشکەش دەکەن.
کەمپینەکەی ئەوان بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەوێ منداڵان، خێزانەکان چوون بە دەم کەمپینەکەوە، کە لە رۆژی 9.12.2025 بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 500 ماڵ زیانیان پێگەشتوو ئاو چووە ماڵەکانییانەوە.
پەیامنێری 964 لە قەزاکە، هاوکاری کەمپینەکەیە، ئەوە لە دۆخێکدا لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکان هاوبەشی بۆ کەمین راگەیەندراوە و کەشی سارد و بێ حاڵ و ماڵی خەڵکی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش دەبەمەوەهاتنی زیاتر کردووە.
دوو رۆژ لەمەوبەر لافاوێكی گەورە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشی گرتەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و 12ی دیكەش بریندار بوون، هەروەها زیانی ماددی بە دەیان ئۆتۆمبێل و خانوو و ماركێتی هاوڵاتیان كەوت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا