سەروەت و سامانەکەیان لەدەستدا

لافاو رەنجى خێزانێکى لەگەڵ خۆى برد

964+

عەبدولعەزیز خالند – تەقتەق

لافاوەکەى رۆژانى رابردوو، رەنجى دەیان خێزانى لە سنوورى تەقتەق دابەدەم ئاودا، خاوەن حەوزەکانى ماسى دەیان ملیۆن دیناریان لەدەستدا و ئەوەى هەیانبوو و نەیانبوو، چووە بەدەم ئاودا.

محەمەد عەبدوڵا کە خاوەن سێ حەوزى ماسییە، بۆ 964 باسى لە ساتى لافاوەکە کرد و وتى،”هەر ئەوەندە فریاکەوتین ژیانى خۆمان رزگار بکەین، لافاو هەڵساو بە جارێک ئەوەى هەمانبوو لەدەستماندا”.

مام عەبدوڵا، سێ حەوزى ماسى هەبووە کە هەر حەوزێکى نزیکەى سێ هەزار ماسى تێدا بووە و وەکخۆى دەڵێت،”ماسییەکانم لە سەر فرۆشتن بوون و بۆ هەر حەوزێک نزیکەى 20 ملیۆن دینار زەرەرم بەرکەوتووە”.

ئاسۆ مستەفا قائیمقامى تەقتەق بە وەکالەت، بۆ 964 ئاشکراى کرد کە لە سنوورەکەیان 1700 حەوزى ماسى هەیە و لەو ژمارەیە 400 حەوزى ماسى وێران بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مامۆستایەک باسی کاتی رزگارکردنی 260 قوتابی لە لافاوەکەی...

مامۆستایەک باسی کاتی رزگارکردنی 260 قوتابی لە لافاوەکەی تەکیە دەکات