"لە نزیک قەڵای شێروانە"
تەرمی ئەو منداڵەی کەوتەناو چەمی گازینۆی کەلار دۆزرایەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
تەرمی ئەو منداڵەی کەوتەناو چەمی گازینۆی کەلار دۆزرایەوە.
لە کەلار منداڵێک خنکا
سالار رەحیم مامی ئەو منداڵە بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەیوبی برازام لە نزیک قەڵای شێروانە دۆزراوەتەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی تەرمەکەی لێی دۆزراوەتەوە، دەرچەی دەرچوونی ئاوی ئەو ئاوەڕۆیەیە کە منداڵەکەی تێکەوتبوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری