وەرگرتنی ڤیزای ئەلیکترۆنی لە ئەنقەرە
ئەمڕۆ یەکەم رۆژ بوو
ڤیزەی ئەلیکترۆنی لە ئەنقەرەوە بۆ هاتنە عێراق کارا کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ 10.12.2025، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی بەغدا ڤیزەی ئەلیکترۆنی لە ئەنقەرە کارا کرد، کە ئاسانکاری بۆ هاتنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکات سەردانی عیراق بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆڕتی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، بە چاودێری عەبدولئەمیر شەمیری وەزیری ناوخۆی عیراق، فەریقی مافپەروەر نەشئەت ئیبراهیم ئەلخەفاجی بەڕێوبەری گشتی رەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەی بەغدا ئەمڕۆ خزمەتگوزارییەکە کارا کراوە.
خزمەتگوزاری ڤیزەی ئەلیکترۆنی لەناو باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە کاراو، پاسپۆڕتی عێراق دەڵێ، ئەوە کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکات، کە دەیانەوێت سەردانی عیراق بکەن.
هەروەک پاسپۆرت باسی کردووە، هەنگاوێکیشە بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی خزمەتگوزارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیان.