هەواڵەکان؛

چەمچەماڵ چیرۆکەکانی دوای لافاو دەگێڕێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەوەی دوێنێ لە چەمچەماڵ روویدا کارەسات بوو، ئەمڕۆ تەوژمی لافاوەکە نەماوە و شەپۆڵە رقەکانی هێوربوونەتەوە، بەڵام ناخی خەڵکە زیانلێکەوتووەکەی دەکوڵێت و ئەوی دوێنێ بەسەر ماڵ و موڵک و ژیانیان داهاتووە، نازانن چۆن جارێکی دیکە پێکی بنێنەوە.

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەو...

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەوە لافاو لێی بردم

لەگەڵ ئەوەی لافاو زیانی جۆراوجۆر بەجێدەهێڵێت، بەڵام لەولاشەوە سوود و قازانجی خۆی هەیە، ئەوەتا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دڵی بەو ئاوە کۆگاکراوە خۆشە، کە لەماوەی دوو رۆژی بارانباریندا لە بەنداوەکان گلدراونەتەوە.

لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 سەد م...

لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزنکراوە

وەکو پێشبینی دەکرا ئەو حەوزە ماسییانەی بەشێوەیەکی نایاسایی و دوور لە ستانداردەکان لە سنووری قەزای تەقتەق درستکراون، رۆژێک دێت بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بڕوخێن و لەناو بچن، رێک ئەم پێشبینییە شەوی رابردوو لەو قەزایە روویدا، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووک سەدان لەو حەوزە ماسیانە رووخان بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی زەرەرمەند بوون.

964 وەک دەستپێشخەری و هەنگاوێک هەڵدەستێت بە راگەیاندنى هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەى کتێب بۆ کتێبخانەکەی قەزای چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەکەی دوێنێوە، لەماوەی چەند خولەکێک کۆتایى بەو هەموو رەنج و ماندووبوونەیان هاتووە کە لەماوەی 39 ساڵدا لەو کتێبخانەیە کۆیانکردبووەوە.

کتێبخانەى چەمچەماڵ؛ لافاو وێرانى کرد

کتێبخانەى چەمچەماڵ؛ لافاو وێرانى کرد