هێڵى 33 کەیڤى چارەسەر بوو

کارەبا بۆ چەمچەماڵ و شۆڕش گەڕایەوە

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى بەهۆى باران و لافاوەکەى دووێنێى سنوورى چەمچەماڵ کێشە بۆ هێڵى 33 کەى ڤى چەمچەماڵ و شۆڕش دروستببو، ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەرکرا و کارەبایان بۆ گەڕایەوە.

کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە سەرەڕای سەختی كەشوهەوا ، هۆبەی هێڵەكان و هۆبەی ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی کێشەکەیان چارەسەرکرس و هێڵەكە چووەوە باری ئاسایی و كارەبا بۆ ناوچەكە گەڕایەوە.

دوێنێ سێشەممە، بەهۆى بارانبارینى زۆرەوە، جگە لەوەى زیاتر لەوەى لافاو دروستبوو و ئاو چووە زیاتر لە 500 ماڵ و دوکان، کارەباى سنوورەکەش پەکى کەوت.

لە لافاوەکەى دوێنێ، جگە لە زەرەر و زیانە مادییەکان، دوو کەسیش بەهۆى لافاوەوە لە سنوورى ناحیەى شۆڕش گیانیان لەدەستدا.

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەو...

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەوە لافاو لێی بردم