"پێشتر شارەوانی ئاگادار کراوەتەوە"
هۆکارێکی دروستبوونی لافاوەکەی تەکیە مەنهۆڵەکانی بووە
964+
فەرهاد حەسەن
دروستبوونی لافاوەکەی ناحیەی تەکیە ئەگەر چەند هۆکارێکی هەبێت یەوە یەكێک لەو هۆکارانە کەمی ژمارەی مەنهۆڵەکانی لەو زێرابە سندووقییەی کە بۆ ناحیەکە دروستکراوە.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە چووەتە نا کۆڵانێکی ئەو ناحیەیە و لەسەر سەرەمەنهۆڵێک وەستاوە کە بە ورژم ئاو دەچێتە ناویەوە، باس لەوە دەکات کەنترین ژمارەی مەنهۆڵ بۆ زێرابە سندوقییەکەی ئەم ناحیەیە دروستکراوە، ئەمەش وایکردووە ئاوێکی زۆر کۆببێتەوەو لافوەکە دروست ببێت.
دەشڵێت “پێشتر شارەوانیمان بۆ ئەم کێشەیە ئاگادار کردوەتەوە، کە پێویسیە دەیان مەنهۆڵ دروست بکرێن”.