شێوازێكی سەرنجڕاكێشی لە وانەوتنەوە هەیە

مامۆستایەکی بیرکاری ناوی منداڵەکەی ناوە “بیرکار”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

مامۆستایەکی بیرکاری ناوی منداڵەکەی ناوە بیرکار و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ قوتابییەکانی هەیە و سروودیشیان بۆ دەڵێت، هەروەها بە عەشایەرییش دەرسیان بۆ شەرح دەکات و جنێوی شەرعیشی فێری قوتابییەکانی کردووە.

عەبدولغەفار عەزیز، مامۆستای بیرکارییە لە هەولێر و بە 964ی وت، ئێمە هەر ئەوەی گوێمان لە بیرکاری دەبێت دەڵێن وانەیەكی وشکە و مامۆستاکانیش توند و وشکن، بەڵام هەوڵمانداوە پەیوەندییەکە بگۆڕین و لەگەڵ قوتابییەکان بە شێوەیەکی ئاسان و میللی وانەکان دەخوێنین، ئەوەش پەیوەندییەکی باشی دروستکردووە”.

وتیشی، ئەوەندە دەرسەکەی خۆمم خۆشدەوێت منداڵەکەم ناو ناوە بیرکار و لە ژیانی رۆژانەشم ئەو خۆشەویستییە رەنگی داوەتەوە، ناوەکەش مانای هەیە و بەڵام بە واتای ئەوە نییە منداڵەکەم ببیتە قوربانی حەزەکانی من، بەڵكو دەبێتە ببێتە مرۆڤێك كە بە بیركردنەوە كارەكانی بكات”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

162 منداڵ بە 7 خولەك وەڵامی 125 پرسیاری بیركاری دەدەنەوە

162 منداڵ بە 7 خولەك وەڵامی 125 پرسیاری بیركاری دەدەنەوە