لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن

پەروەردەی گەرمیان کردی بە پشوو 

964+

توانا نەقی

بەهۆی ئەو باران و لافاوەی رووی لە ناوچەکە کردووە و لافاو لەبەشێک لە گەڕەکەکانی کەلار دروستبوو، ئەم بەیانییە پەروەردەی گەرمیان بڵاویکردەوە کە کردوویانە بە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بڵاویکردەوە، بە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 10.12.2025 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێن پشووی فەرمیا دەبێت.

پەروەردە داواش لە خوێنداکاران و قوتابیان دەکات لە ماڵ نەیەنە دەرەوە و سەلامەتی خۆیان بپارێزن.

دوێنێ بەتەواوی و شەوی رابردووش تا ئەم بەرەبەیانە بۆ کوردستان رۆژێکی ناخۆش بوو، تا ئەم ساتە سێ هاوڵاتی بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و 21ـی دیکەش برینداربوون.