"سبەینێ دەگاتە دەستیان"

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی ناوخۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان هەڵمەتی فراوانی کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ کەسوکارمان لە چەمچەماڵ و شوێنە زیانلێکەوتووەکانی دیکە دەستیپێکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  لە سبەینێوە بە بەشداری چەند دامەزراوەیەکی ناحکومی و خێرخوازی و هاووڵاتیان، دەست و رۆحی کوردانەی برایەتی دەگاتە لێقەوماوان.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو، جگە لە زیانە ماددییەکان لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون، لە ناحیەی لەیلانی کەرکوکیش، کچێکی تەمەن هەشت گیانی لەدەستدا.

یەکێک لە وانەی لە چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا خاوەن پێداو...

یەکێک لە وانەی لە چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا خاوەن پێداویستی تایبەتە

ژمارەی بریندارانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بوو بە 12 کەس

ژمارەی بریندارانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بوو بە 12 کەس