بە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە
سەرجەم فەرمانبەرانی بنکەی تەندروستی باداوە لە داقوق رزگار کران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
سەرجەم فەرمانبەرانی بنکەی تەندروستی باداوە لە قەزای داقوق رزگارکران کە بۆ چەند کاتژمێرێک لەناو بنکەکەیان گیریان خواردبوو.
رائید قەیس عەبدولڕەزاق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک بە 964ـی وت، “بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە 32 فەرمانبەری بنکەی تەندروستی باداوە لە سنووری قەزای داقوق گیریان خواردبوو، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگار کران”.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوان، لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – داقوق چوار شۆفێر، لە گوندی تەپەلو سێ هاوڵاتی، لە گوندی یەحیاوا چوار هاوڵاتی و لە گوندی یارمجەی سەربە ناحیەی لەیلانـیش 15 خێزان رزگارکراون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری