سلێمانی

دیواری قوتابخانەی ئارین رووخا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی ئەمڕۆ سلێمانی گرتەوە، بەشێكی دیواری قوتابخانەی ئارینی بنەڕەتی لە گەڕەكی كانی كوردە رووخا.

پەیامنێری 964 لە بەردەم دیوارە رووخاوەكە وێنەكان دەگوازێتەوە و زانیارییەكانیش ئەوەیە، سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9.12.2025 بەشە دیوارەكە رووخاوە، بەڵام ئەوەی باش بووە قوتابییەكان زووتر ئیزن دراون و كەسی لێ نەبووە.

هاوكات 964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی نەژاد عەبدوڵا كرد و ئەویش رایگەیاند، هێشتا ئاگاداری رووداوەكە نییە، بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانە بەخوڕەی رووی لە شارەكە كردووە، داوایان لە بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سلێمانی كردووە، داتا وەربگرن و هەر قوتابخانەیەك زیانی بەركەوتووە، بە زوویی چاكی بكەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەرزنجە و چوارتا نوقمی باران بوون؛ زۆرترینى لێ باریوە

بەرزنجە و چوارتا نوقمی باران بوون؛ زۆرترینى لێ باریوە