پاشكۆی بازرگانی عێراق و ژووری بازرگانیی هەولێر

38 ملیار دۆلارە قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و کوردستان لەگەڵ ئیمارات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دیداری سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و پاشكۆی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیمارات، ئاشكرا كرا قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و ئیمارات 38 ملیار دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.12.2025 جوان عەلی مەهدی، پاشكۆی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیمارات لە دیداری گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە شاری دوبەی لە ئیمارات، رایگەیاند، “ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئیمارات، ساڵانە بە رێژەیەکی بەرچاو روو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە گوێرەی دوایین ئامار 38 ملیار دۆلار قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئیماراتە بۆ ساڵی 2024″، ئەمە بەپێی راگەیاندراوی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر.

هەروەها جوان عەلی ئەوەشی وتووە، پێنج ملیار دۆلار هەناردەی عێراق بووە بۆ ئیمارات و 33 ملیار دۆلاریش هەناردەی کاڵای ئیماراتی و دووبارە هەناردەی ئیماراتە بۆ عێراق، ئەوانیش وەک باڵیۆز و پاشکۆی بازرگانی، هاوکار و پاڵپشتی هەموو هەنگاوێك دەکەن کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولا.

ئەم زانیارییانە لە كاتێكدایە، كە شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە ئیماراتن و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا لەگەڵ پاشكۆی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی عێراق، هەریەكە لە د. محەمەد شەهاب، سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، حاکم شێروان ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری ژوورەکان، کامەران محەمەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، شڤان عەبدولڕەحمان، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوبەری گشتی ژوور ئامادەبوون، كە وەك ئاماژەی پێكراوە، رەوشی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتی ئیمارات و عێراق بە گشتی باسی لێوەکراوە.

بەپێی زانیارییەكانی 964 كە لە ژووری بازرگانی وەریگرتووە، چاوەڕوان دەكرێت چەند یاداشتێكی لێكگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانیی هەولێر و ژوورە بازرگانییەكانی ئیمارات واژۆ بكرێت و پەیوەندیی بازرگانیی نێوان كوردستان و ئیمارات زیاتر پەرەی پێبدرێت.

ژووری بازرگانیی هەولێر چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لە ...

ژووری بازرگانیی هەولێر چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لە ئیمارات واژۆ دەكەن