"ناكۆكی له نێوان ژن و مێرده‌كان دروستکردووە"
عێراق بڕیاری بلۆککردن و قه‌ده‌غه‌كردنی یاری “لودۆ” ی راگەیاند
964+
فەرهاد حەسەن
عێراق لە رێگەی وه‌زاره‌تی گەیاندنەوە بڕیاری بلۆککردن و قه‌ده‌غه‌كردنی یاری “لودۆ” ی راگەیاند و دەڵێت ئەمەی کردوویانە بۆ پاراستنی خێزانه عێراقییه‌كانە له تاوانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان و تێكدانی ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەم وەزارەتە هه‌یام یاسری، وه‌زیری گه‌یاندن، ئاماژەی بەوەشکردووە به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیاندراوه و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی، بڕیاریدا به بلۆككردنی یاری لودۆ بۆ پاراستنی خێزانی عێراقی له مه‌ترسییه زۆره‌كانی و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه دەڵێت “ئەم یارییە بووه‌ته هۆی دروستكردنی ناكۆكی له‌ناو زۆرێك له خێزانه‌كان له‌نێوان ژن و مێرده‌كان به‌هۆی سیسته‌می گرێوه‌كان كه پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆ كرداری مه‌ترسیدار و نه‌شیاو”.
باس لەوەشکراوە، بڕیاری بلۆككردنه‌كه دوای چاودێری و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام هاتووه بۆ كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری و كێشه، كه ئه‌م یارییه له پێگه‌ی ژووره تایبه‌ته‌كانی چاته‌وه بووە به پێگه‌یەک بۆ قۆستنه‌وه‌ی سێكسی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی، سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی نه‌شیاو و لادان كه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
یاری لودۆ كینگ یارییه‌كی ڤیدیۆیی مۆبایله كه به‌خۆڕاییه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای Gametion Technologies Private Limited په‌ره‌ی پێدراوه و له 20.2.2016 ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بیرۆكه‌ی یارییه‌كه بریتییه له جوڵاندنی چوار پارچه به به‌كارهێنانی زارێك، هه‌ر یاریزانێك ده‌توانێت پارچه‌كانی یاریزانێكی دیكه بگرێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاڵی ده‌ستپێك، تاوەکو ئێستا زیاتر له 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر ئه‌م یاریه‌یان له گوگڵ پله‌ی دابه‌زاندوه.