بێ ئاوەڕۆ و خزمەتگوزارییە
لە گەڕەکێکی خورماتوو ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێک و كێشەی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
لە ئەنجامی بارانبارینی زۆرەوە گەڕەکێکی قەزای خورماتوو لافاوی تێدا دروست بوو، بەهۆیەوە ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێک و کێشە و گرفتی بۆ دانیشتووانەکەی دروستکردووە.
سەباح کەریم، دانیشتوویەکی گەڕەکی برایەتییە لەو قەزایە و بە 964ـى وت، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە ئەوە حاڵیانە و هەموو ساڵێکیش دووبارە دەبێتەوە.
وتیشی، “لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەک پێویست هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ نەکردووین، بە تایبەتیش ئاوەڕۆ کە تا ئێستا لە گەڕەکەکەماندا نییە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن