تیمەکانی لە بەغداوە هاتوونەتە سنونێ

وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئێزدییەکان ماوەی سێ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت

964+

فەرهاد حەسەن

پزیشکی دادی بەغدا بلاویکردەوە، وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئێزدییەکان ماوەی سێ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت و ئاگاداری ئەو کەسانە کراوەتەوە، کە تا ئێستا نەچوونەتە لای لیژنەکە، تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەتوانن سەردانی بکەن.

ئاماژە بەوە کراوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و نموونەی خوێن، تیمە تایبەتمەندەکانی بەشی پزیشکی دادوەری، بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بە هاوکاری دەزگای شەهیدان و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ کەسانی ونبوو (ICMP)، هەڵمەتی کۆکردنەوەی نمونەی خوێن و زانیاری لە کەسوکاری قوربانیانی ئێزیدی لە پارێزگای نەینەوا وەردەگرن.

هەڵمەتەکە لە رۆژی 6.12.2025 دەستیپێکردووە و لە رۆژی 11.12.2025  کۆتایی دێت و لە هۆڵی باڵیۆز کە دەکەوێتە نزیک بازگەی سینونێ رۆژانە لە کاتژمێر 9:00ـى سەرلەبەیانی تا 2:00ـى پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

کەسوکار و خێزانی بێسەروشوێنەکان پێویستە تەنیا ناسنامەی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان ببەن.

لە چەمچەماڵ بۆ پشکنینی DNA تەنیا 388 کەس نمونەی خوێنی لێ و...

لە چەمچەماڵ بۆ پشکنینی DNA تەنیا 388 کەس نمونەی خوێنی لێ وەرگیراوە

قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی وەرگرتنی نموونەی خوێن لە كەسوكا...

قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی وەرگرتنی نموونەی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستپێدەكات