هۆشدارى دەدەن

بە فەرمى پارێزەرانى گەرمیان بایکۆتیان راگەیاند

964+

وریا فەتاح

دواى دروستبوونى کێشە لە نێوان پارێزەرێک و دادوەرێکى دادگاى بارى کەسێتى، ئەمڕۆ پارێزەرانى گەرمیان بڕیاریاندا بایکۆت بکەن.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى کارزان مستەفا، سەرۆکى ژوورى پارێزەرانى کەلارى لەسەرە و ئاراستەى هەریەک لە (سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى ناوچەى کەرکوک/ گەرمیان، دادگاى تاوانەکانى کەرکوک/ گەرمیان، سەندیکاى پارێزەرانى هەرێمى کوردستان، دادگاى بەرایى کەلار، دادگاى لێکۆڵینەوەى کەلار، دادگاى بارى کەسێتى کەلار)، بڕیاریانداوە بە بایکۆتکردنى کارى پارێزەرایەتى لە سەرجەم دادگاکانى سنوورەکە.

وەک ئەوەى لە نوسراوەکەدا هاتووە، هۆکارى بایکۆتکردنەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشەیەى دوێنێ لە نێوان پارێزەر جومعە محەمەد لەگەڵ دادوەرى دادگاى بارى کەسێتى کەلار سۆران سەرتیپ، دروستبووە و پێیان وایە کە شکۆى پیشەى پارێزەرایەتى بەزێندراوە و شکێندراوە.

جەختیشکراوەتەوە، بەپێى یاسایى کارى پارێزەرایەتى لە هەرێمى کوردستان، ژمارە 17ـى ساڵى 1999 و لەسەر بڕیارى بەڕێز سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و بە کۆى دەنگى پارێزەرانى ژوورى کەلار/ لقى سلێمانى، بڕیاردراوە بە بایکۆتکردنى کارى رۆژانە لەسەرجەم دادگاکانى سنوورى سەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک/ گەرمیان، تاکو یەکلاییکردنەوەى کێشەکە.

کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەچوونى دادبینى دۆسییەک لە دادگاى کەلار کە دوێنێ ئەنجامدرا و کێشە و دەنگەدەنگ لە نێوان دادوەرەکە و پارێزەری دۆسیەکە دروستبوو، دواتر پارێزەکە دەستبەسەر کرا و بەوهۆیەشەوە هەموو پارێزەرانی کەلار بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

دەستەى مافى مرۆڤ داوادەکات تەقەکەرانى رووداوەکەى گوند...

دەستەى مافى مرۆڤ داوادەکات تەقەکەرانى رووداوەکەى گوندى لاجان بدرێنە دادگا