لە سلێمانی

چارەسەری سروشتی کرایە وانە و پەیمانگەیەک کردییەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی سلێمانی پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی، بەشی چارەسەری سروشتی کردەوە، دەرچوانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ئەم ساڵ و ساڵانی پێشووتر دەتوانن بۆ درێژەدان بەخوێندن فۆڕم وەربگرن.

وەک رێنماییەکانی پەیمانگە روونی کردووەەتەوە، تەمەن و نمرە رێگرنین و بۆ خوێندن لە پەیمانگەکە، پاش تەواوکردنی پەیمانگە فێرخواز دەبێتە خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراو لەلایەن وەزارەتی پەروەردە لەبواری “چارەسەری سروشتی” و دەتوانن ڕاستەوخۆ درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆ.

محەمەد حەسەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگە بە 964ی وت، پەیوەندییلی پتەر لەنێوان وەرزش و چارەسەری سروشتی هەیە، هەوڵدراوە داشکاندنی تایبەت بۆ خوێندکاران بکرێت کە ساڵانە لەسەر ئاستی قۆناغەکانیان پلەی “یەکەم و دووەم و سێیەم” بەدەست دەهێنن.

خوێندن لە پەیمانگەکە پێنج ساڵە، ژمارەیەک مامۆستای خاوەن بڕوانامەی “بەکالۆریۆس و ماستەر” وانەکان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی دەڵێنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە چارەسەری سروشتی سەدان گەنجی لە نەشتەرگەری گەڕاندوو...

بە چارەسەری سروشتی سەدان گەنجی لە نەشتەرگەری گەڕاندووەتەوە

80 هەزار چارەسەری سروشتی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ئەنج...

80 هەزار چارەسەری سروشتی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ئەنجام دراوە