کەشەکە ساردتر دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش بەفر دەبارێت

964+

شۆڕش قادری

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش بەفر دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە تادێت ساردتر دەبێت و پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 8.12.2025 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا، لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و سنووری باڵەکایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵاتیش ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما چوار بۆ شەش پلە نزمتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی سیشەممەش، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زوو، لە ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات کاریگەری زیاتر دەبێت بەشێوەی تاوە باران، پاشان لە دوانیوەڕۆدا کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری ناوچەکانی گەرمیان و پاریزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی و هەروەها پارێزگای هەولێر.

سبەی لە گەرمیان و پارێزگای کەرکوک بارانبارینەکە هەورە بڕوسکەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە، لە ئێوارەدا کاریگەری دابارین لاواز دەبێت و سبەی شەو کەشەکە تاڕادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە، تەنیا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبێ کە بارانبارین بۆ رۆژ چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

هاوکات کەشەکە ساردتر دەبێت و پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە زیاتر نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 14 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژە باران و بەفر نابارێت

ئەم دوو رۆژە باران و بەفر نابارێت

لە هەڵەبجە؛ تەوێڵە زۆرین باران و بەفری ئەمساڵی لێ باری...

لە هەڵەبجە؛ تەوێڵە زۆرین باران و بەفری ئەمساڵی لێ باریوە

مەترسیی لافاو و بارانی بەهێز هەیە؛ شارەوانیی مێرگەسۆر ...

مەترسیی لافاو و بارانی بەهێز هەیە؛ شارەوانیی مێرگەسۆر هۆشداریی توند دەدات