قهستهرەیەکى دڵی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا
پزیشكێکى دهۆك له كۆنگرهیهكى نێودهوڵهتى لە ئیمارات پلهى یهكهمى بهدهستهێنا
964+
فەرهاد حەسەن
تەندروستی دهۆک دەڵێت، پزیشکێکیان بەشداری کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کردووە توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، کە تایبەت بووە بە نەخۆشییەکانی دڵ.
پزیشکەکە ناوی د. محەمەد سەلیم مەتەر، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و هەناوە لە سەنتەری ئازادی لە دھۆک.
ئەو کۆنگرەیەی بەشداری کردووە تایبەت بووە بە کۆمەڵەی کەنداو بۆ دڵ و قەستەرە کە بە (GIS)ناسراوە و لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوە کردووە کە پزیشکەکەیان لە حاڵەتێکی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشێک بەشداری کردووە، کە کێشەی لە دەمارەکانی لای چەپی هەبووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر و ئاڵۆز بووە، بەڵام پزیشکەکەیان توانیویەتی لە رێگەی ئەنجامدانی قەستەرە چارەسەری بکات و دۆخی تەندروستی بهێنێتەوە دۆخە ئاساییەکەی خۆی.