زیاتر لە دوو ساڵی پێدەچێت
لە هەڵەبجە مۆڵەتی وەبەرهێنان بەخشرایە پڕۆژەی ستراتیژی بازرگانی
964+
فەرهاد حەسەن
وەبەرهێنانی هەڵەبجە مۆڵەتی وەبەرهێنانی بەخشیە پڕۆژەیەک کە دەڵێت ستراتیژی بازرگانییە و زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت.
پڕۆژەکە نامو سیتى ستار مۆڵی هەڵەبجە Halabja City Star Mall .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەڵێت، ئەم جۆرە پڕۆژانە متمانە دەدەنە وەبەرهێنەرانی تر و دەبنە هۆی راکێشانی سەرمایەی زیاتر بۆ پارێزگاکە، و دەشبێتە ناوەندێک بۆ کۆبوونەوەی براند و کاڵا جیاوازەکان.
پڕۆژەکە خزمەتگوزاری مۆدێرن و نوێ پێشکەش دەکات وەک هۆڵی لەشجوانی، مارکێتی گەورە، شوێنی کات بەسەربردن و بەتەواوبوونیشی چەندین هەلیکاری راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.
پڕۆژەکە لەسەر رووبەری 11 هەزار و 517 مەتر دوجا دروستدەکرێت کە رێژەی 30% رووبەرەکەی سەوزایی دەبێت، سەرمایەی پڕۆژەکە بریتییە لە هەشت ملیار و 922 مليۆن و 490 هەزار دینار و ماوەی جێبەجێکردنیشی 27 مانگی رۆژمێرییە.